Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:28

هاوپەیمانان هێز بۆ خورماتوو ده‌جوڵێنێت

هاتنی ئه‌و هێزه‌ ڕێگە گرتنە لە ڕووداوەکان
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بە داعش لە عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە ھاوپەیمانان لە ھەموو ناوچەکانی عێراق ھێزەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

هاوپەیمانان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی قەزای خورماتوو هێزێك لەفڕۆكەخانەی قەزاو سەنتەری شارەكە جێگیر دەكات، هێزێكی هاوپەیمانانیش بەژمارەیەكی زۆر هەمەرەوە دوای سەردانی ناوچەكە گەڕاونەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای دوزخورماتوو راگەیاند: شەوی رابردوو هێزێكی هاوپەیمانان كە 20 بۆ 30 ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەریان پێبووە، هاتونەتە سنوری قەزای خورماتوو.

هه‌ر بە پێی زانیارییەکان ھەفتەی ڕابردوو ھێزێکی ئەمریکی چوونەتە سەربازگەی کەیوان لە سنووری کەرکووک.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه‌ شەوی ھەینی 1/12/2017، ھێزێکی ئەمریکی لە سنووری (کەیوان) لە کەرکووکەوە ھاتن بۆ فڕۆکەخانەی سەربازی (سدیق) لە سنووری خورماتوو.

ئەوەشی گوت: ئەو ھێزەی کە ھاتوونەتە سنووری خورماتوو، قەبارەیان بە شێوەیەکە کە دەتوانن پارێزگاری لە خۆیان و دەوروبەریشیان بکەن.

هه‌روه‌ها عەقید ڕایان دیلون، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بە داعش، ڕای گەیاند: چوونی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ سەربازگەی کەیوان لە کەرکووک، لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانە لە دژی رێکخراوی داعش و چوونی ئەو ھێزەش بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی عێراق بووە.

گوتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەوەشی خستە ڕوو، ھاوپەیمانان لە ھەموو ناوچەکانی عێراق ھێزەکانیان بڵاودەکەنەوە.

عەقید ڕایان دیلۆن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئامانج لە چوونی ئەو ھێزانە ئامادەکارییە بۆ قۆناخی داھاتوو و ڕێگە گرتنە لە ڕووداوەکان، لە سنووری کەرکووک و خورماتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.