Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:48

یانه‌ی چێلسی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

تیپی چێڵسی كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی سێیمی ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 32 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


یانه‌ی چێلسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئینگلته‌را،سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی پازده‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی برده‌وه‌ .

له‌ خوله‌كی دوازده‌ یاریزان "دوایت گایل" ده‌رفه‌تێكی قۆزته‌وه‌ و گۆلێكی بۆ نیوكاسل تۆماركرد، پاشان یاریزانی بلوز به‌ سێ گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌و گۆڵه‌ی تیپی میوانیان دایه‌وه‌ ،له‌ خوله‌كی (21) دا "ئیدن هازارد"ی به‌لجیكی گۆڵی به‌رامبه‌ری چێڵسی تۆمار كرد.

دواتر "ئه‌لڤارۆ مۆراتای" ئیسپانی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی (33) به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی (74) یشدا هازارد گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ لێدانی سزا تۆمار كرد.

به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه‌دا ،تیپی چێڵسی كۆی خاڵه‌كانی  له‌ پله‌ی سێیمی ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 32 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.