Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:30

به‌رشلۆنەدوو خاڵی له‌ده‌ستدا

به‌رشلۆنه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 36 خاڵ
کوردستان TV
100%


یانه‌ی به‌رشلۆنه دوو خاڵی له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ده‌ستداو له دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بۆ سێیه‌م جار له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا یه‌كسان بوو.

له هه‌فته‌ی چوارده‌می لالیگا، به‌رشلۆنه به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ سێلتاڤیگۆی میوانی به‌رامبه‌ر بوو، سه‌ره‌تا یاریزان ئیاگۆ ئه‌سپاس گۆڵێكی بۆ سێلتاڤیگۆ له خوله‌كی بیست تۆماركرد.

 دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش "لیۆنێل مێسی" ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی به‌رشلۆنه گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.

 له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستودووشدا، "لویس سوارێز"ی ئۆرگوایی گۆڵی دووه‌می بلاوگڕانای تۆماركرد، دواتر هێرشبه‌ری ئۆرگوایی ماكسیمیلیانۆ گۆمێز گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا.

سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی یاریزانانی به‌رشلۆنه بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.

 سه‌ره‌ڕای یه‌كسان بوونی له یاریه‌كه‌دا، به‌رشلۆنه پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان كردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 36 خاڵ.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.