نه‌بیل ئه‌لوه‌حش كه مافناسێكی میسرییه به‌هۆی سزای زیندانی بۆ دیاریكرا، ئه‌وه‌ش كاتێك كه وتبووی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پانتۆڵی كابۆی مۆدیلی دڕا‌و ده‌كه‌نه‌به‌ر رێگه‌پێدراوه كه دسه‌تدرێژییان بكرێته‌سه‌ر. به هۆی ئه‌و لێدوانه‌ش سزای 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، هه‌روه‌ها ناچار كرا به پێدانی دراوی میسری به بڕی به‌رامبه‌ر هه‌زار و سه‌د و سی دۆلاری ئه‌مریكی.
نه‌بیل ئه‌لوه‌حش كه له مافناسه دیار و موحافه‌زه‌كاره‌كانی میسره، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كه ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی یاسای له‌شفرۆشی بووه وتبووی، ئایا ئێوه قبوڵ ده‌كه‌ن كه كاتێك ئافره‌تێك به‌سه‌ر شه‌قامدا ده‌ڕوات نیوه‌ی جه‌سته‌ی به‌ده‌ره‌وه بێت؟
ناوبراو له درێژه‌دا وتبووی كه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌و سه‌ر وسیمایه به‌سه‌ر شه‌قامدا تێپه‌ڕیی، ئه‌وسا ئازاری سێكسیی ئه‌و كه‌سه ئه‌ركێكی نیشتمانییه.
ئه‌و مافناسه میسرییه باسی له‌وه‌ش كردبوو كه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جلی زۆر كراوه ده‌كه‌نه‌به‌ر خه‌ڵك بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له جه‌سته‌یان وه‌ربده‌ن.
دوای ئه‌و لێدوانانه بوو كه شه‌پۆڵێكی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تیی له‌نێو چالاكانی مه‌ده‌نی به‌رزبوویه‌وه و داواكاری گشتیی میسریش سكاڵای له دژی ناوبراو به‌رز كرده‌وه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی ژنانی میسریش وێڕای ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانانه، رایگه‌یاند كه ئه‌مجۆه‌ر وتانه رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ ئازار و ده‌ستدرێژیی سێكسی.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.