Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:24

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، راگەیەندراوێک بلاو ده‌کاته‌وه‌

ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/12/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دوای تەواوبوونی مۆڵەتی چەسپاندن لەلایەن زانکۆکان کە لە کاتژمێر 12:00 ئەمشەوە کۆتایی دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ئەو قوتابیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە (بەسیستمی ڕاستەوخۆی دووەم، خوێندنی ئێوارن و پارالێلی ڕاستەوخۆ) کردووە، ئەنجام دەدات، دواتر مافی دابەزین و گۆڕینی شوێنی قوتابی دەدرێتە زانکۆکان، بەمەرجێک کۆنمرەی قوتابی لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن وەرگیرا بێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بۆ ئەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی وەرگرتنی (سیستمی راستەوخۆی دووەم، خوێندنی ئێواران و پارالێلی راستەوخۆ) بەیانی دووشەمە ٤/١٢/٢٠١٧ ڕادەگەیەنێت، داوا لە پێشکەشکاران دەکەین بەھەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نھێنی یوزەرنەیم و پاسۆرد، ئەنجامەکان لە وێب سایتی زانکۆلاین بدۆزنەوە، ئەو پێشکەشکارانەشی کە یوزەرنەیم و پاسۆردیان نییە دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگە بکەن، بۆ زانینی ئەنجامەکان.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، بۆ ئەوەش پێویستە قوتابی لەماوەی سێ ڕۆژ پەیوەندی بە تۆماری زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن، بەپێچەوانەوە یەدەگەکان بەپێی ڕێزبەندی شوێنەکانیان پڕدەکەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.