Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:29

تائێستا 3 هه‌زارو 210 ڕفێندراوى کوردى ئێزدى لاى تیرۆریستانى داعش ماون

توانراوه‌ 3 هه‌زار و 207 كه‌س له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بكرێن
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاروبارى ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ 6 هه‌زارو 417 ئێزدی له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ پێشتر ڕفێندرابوون، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌، 3 هه‌زارو  547 ره‌گه‌زى مێینه‌ بوون و 2 هه‌زار و 287 كه‌سیشیان له‌ ڕه‌گه‌زى نێرینه‌ بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیگه‌یاند" له‌ كۆى هه‌موو ڕفێندراوه‌كان، توانراوه‌ 3 هه‌زار و   207 كه‌س له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بكرێن، به‌ڵام تائێستا 3 هه‌زار و  210 ڕفێندراو لاى داعش ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و  507 كه‌س ره‌گه‌زى مێیینه‌ن و هه‌زار و  703 كه‌سیش له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.