Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:14

ئەمەریکا لە رێککەوتنامەی جیهانی تایبه‌ت به‌ کۆچبەران دەکشێتەوە

رێككەوتنامەكه‌ لەگەڵ سیاسەتەكانی كۆچكردنی ئەمەریكا ناگونجێت
کوردستان TV
100%

ئەمەریكا لە رێككەوتنانەی جیهانی سەبارەت بە كۆچبەران دەكشێتەوەو نێردەی تایبەتی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" جاڕنامەی نیویۆرك بۆ پەنابەران چەندین هەلومەرجی تێدایە كە لەگەڵ سیاسەتەكانی كۆچكردنی ئەمەریكا و پرنسیپەكانی كۆچكردنی ئیدارەی سەرۆك ترەمپدا ناگونجێت، بۆیه‌ ئه‌وان له‌ كۆنفرانسی جیهانی لە مەكسیك لەسەر دەستنیشانكردنی چارەنووسی زیاتر لە 60 ملیۆن كۆچبەر لە سەرانسەری جیهاندا، بریاریان داوه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ بكشێنه‌وه‌. 

تێزانین لە ساڵی 2016 دا 193 ئەندامی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ رێككەوتنامەیی سیاسی نا پابەندكەری بەناونیشانی جاڕنامەی نیویۆرك بۆ پەنابەران و كۆچبەران واژۆكرد، تیایدا سەرجەم وڵاتان بەڵێنیاندا بە رێزگرتن لە مافەكانی پەنابەران و یارمەتیدانیان بۆ دووبارە نیشتەجێكردنەوەو دڵنیابوونەوە لەوەی مافی خوێندن و كاركردنیان بۆ فەراهەم بكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.