Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:19

فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی عه‌بادى ده‌که‌ن

ناڕه‌زایه‌تی توندیان به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 ده‌ربڕى
کوردستان TV
100%


فڕاكسیۆنە كوردییەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی توندیان به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 ده‌ربڕى، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی عه‌بادى ده‌كه‌ن


پشکی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا روون نییە. پڕۆژەیاساکە رەوانەی پارلەمان کرا، بەڵام هیچ رێژەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە و پشکی هەرێمی کوردستان بە ژمارەی دانیشتووانەوە بەستراوەتەوە.

هەر پێنج فڕاكسیۆنە كوردییەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن و كۆمەڵێك داواكاری و تێبینی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2018ـی عێراق دەخەنە ڕوو.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ناڕه‌زایه‌تی توندیان به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 ده‌ربڕى و هاوكات نامه‌یه‌كیشیان بۆ عه‌بادى نارد.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ لە نووسراوێك بە واژووی فڕاكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە و تیایدا هاتووە، لە پڕۆژە یاساكەدا ناوی هەرێمی كوردستان بە پارێزگاكانی هەرێم هاتووە، ئەوەش پێچەوانەی مادەی 117ـی دەستووری عێراقە.

لە بەشێكی نووسراوەكەدا هاتووە، بە هیچ جۆرێك دەستكاری بەشە بوجەی هەرێمی كوردستان نەكرێت، كە لە ساڵەكانی رابردوو دا 17% ی بۆ دەستنیشان كراوە، تا ئەو كاتەی سەرژمێری لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

نوێنەرانی كورد لە بەغدا داوا دەكەن بە ڕوونی مافی هێزەكانی پێشمەگە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بكرێت، چ لە ڕووی مووچەوە یان چەكداركردنیان، چونكە هێزەكانی پێشمەگە بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانی عێراق و پێشێلكردنی مافەكانیان، پێچەوانەی بنەماكانی دەستوورە.

جیا لەوەش بودجەی هەڵەبجە وەك هەر پارێزگایەكی تر دیاری بكرێت، كە بەشێكە لە داواكارییەكانی نوێنەرانی كورد لە بەغدا بۆ حەیدەری عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ.

ماوەی چوار ساڵە عێراق هیچ بەشە بودجەیەكی هەرێمی كوردستان نە ناردووە، بۆ ئەمساڵیش بە بڕیارێكی سیاسی بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دراوە.
 
ئەگەر کورد و سوننە دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 نەدەن ئەگەر هەیە عێراق هاوشێوەی ساڵی 2014 بەبێ بودجە بمێنێتەوە و لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش قەرز بە عێراق نەدەن، ئەوکات بەغدا تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.