Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:21

باس له‌ بوون و نه‌بوونی سینه‌مای کوردی ده‌کات

كتێبی شوناسی فه‌هه‌نگی و سینه‌مای كورد له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


تازه‌ترین به‌رهه‌می نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( د. خه‌سره‌و سینا) بریتیه‌ له‌ چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی شوناسی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای كورد كه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و كتێبه‌ باسكردنه‌ له‌ ناسنامه‌ی كولتووری و سینه‌مای كورد.

ئه‌و كتێبه‌ باس له‌ بوون یا نه‌بوونی سینه‌مای كوردی ده‌كات و هه‌وڵێكیشه‌ بۆخوێندنه‌وه‌ و پێناسه‌كردنی ره‌وتی سینه‌مای كوردستان كه‌ له‌ (10) به‌ش پێكهاتووه‌ له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كی جوان له‌ لایه‌ن دكتۆر" فه‌رزان سجوودی" كه‌ مامۆستای به‌شی هونه‌ره‌ له‌ زانكۆی تاران .

د .خه‌سره‌و سینا نووسه‌ری بواری سینه‌مایه‌ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرای توێنیه‌وه‌ی هونه‌ره‌ له‌ زانكۆی تاران و له‌ سالی 1973 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ .

جێی باسه‌ كتێبی شوناسی فه‌هه‌نگی و سینه‌مای كورد له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ (200) لاپه‌ره‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.