به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان، سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی جیهان له گۆره‌پانی سه‌نته‌ر هه‌ڵسا به سازدانی كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگ .
ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه چه‌ندین بڕگه‌و بابه‌تی هه‌مه‌جۆری له‌خۆ گرتبوو ،سه‌ره‌تا به كردنه‌وه‌ی دوو پێشانگای شێوه‌كاری و فۆتۆگۆافی له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (به‌هار شێروانی) و خانمه فۆتۆگرافه‌ر (خۆزگه حه‌سه‌ن ) ده‌ستی پێكرد .
دواتر به‌رپرسی سه‌نته‌ری رۆشنبیری جیهان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند به پێشكه‌شكردنی هونه‌ر به تایبه‌ت هونه‌ری (مۆسیقا و شێوه‌كار ) ده‌مانه‌وێت توندی تیژی دابمركێنینه‌وه ،چونكه هه‌میشه هونه‌ر پێچه‌وانه‌ی توند‌و تیژیه له نێو كۆمه‌ڵگادا ،وتیشی هونه‌ر په‌یامی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی پێیه ،بۆیه ده‌بێت له سایه‌ی هونه‌ر به ئازادی و دوور له توند‌و تیژی بژین .
به پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانی و پارچه مۆسیقا‌و نمایشكردنی دوو كورته فیلم سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ئافره‌ت كۆتایی به كه‌رنه‌ڤاڵه هێنرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.