Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:29

شاندى په‌رله‌مانى کوردستان نێوه‌ندگیریى نێوان پارته‌کانى رۆژئاوا ده‌کات

شاندى په‌رله‌مان سه‌ردانى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى كرد
کوردستان TV
100%

شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ خۆرئاواى كوردستان سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى كورد له‌ سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)ى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ شاندى په‌رله‌مانى كوردستان داوایان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى كورد له‌ سوریا كرد كه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتى یه‌كێتیى دیموكرات (په‌یه‌ده‌) له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌له‌ف برۆ، ئه‌ندامى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نه‌كه‌سه‌ باسى له‌ كێشه‌كانیان كرد له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌.

هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى كورد له‌ سوریاى كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ ره‌وشى خۆرئاواى كرودستان و پێویستیى یه‌كڕیزى كرا.
 
سالح گه‌دۆ، سكرتێرى پارتى چه‌پى كورد له‌ سوریا باسى له‌ ره‌وشى خۆرئاواى كوردستان كرد و وتى، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگ بوو ، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌نگاوى باش بۆ دۆزى كورد بنرێت.
هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى پارتى دیموكراتى پێشكه‌وتنخوازى كورد له‌ سوریا كرد وگفتوگۆى ورد له‌سه‌ر ره‌وشى خۆرئاواى كوردستان كرا.
دواین سه‌ردانى شاندى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ باره‌گاى پارتى یه‌كێتیى دیموكرات (په‌یه‌ده‌) بوو و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ  شاهۆز حوسێن، هاوسه‌رۆكى  په‌یه‌ده‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى حزبه‌كانى باشوور كرا و شاندى په‌رله‌مانى كوردستان داواكارییه‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى پێشكه‌شى په‌یه‌ده‌ كرد.
 
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كرد له‌ پێناو دۆزى ره‌واى گه‌لى كورد و شاندى په‌رله‌مان داوایان كرد كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك مێز گفتوگۆ بكه‌ن و كێشوكانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

شاندى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خۆرئاوا پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌( ئامینه‌ زكرى، شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین و زانا عه‌بدولڕه‌حمان) كه‌ له‌سه‌ر داواى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى خۆرئاواى كوردستان له‌ خۆرئاواى كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.