Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

ئه‌ی سیی میلان نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ

به‌ دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێنێ ڤینتۆی میوانداری یه‌كسان بوو.
کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كه‌م یاری به‌سه‌رپه‌رشتی جینارۆ گاتۆسۆی ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و له‌ هه‌فته‌ی پانزه‌می خولی ئیتاڵیا به‌ دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێنێ ڤینتۆی میوانداری یه‌كسان بوو.

له‌ خوله‌كی سیی و هه‌شتدا، یاریزان جیاكۆمۆ بۆنا ڤێنتۆرا، گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاشدا، هێرشبه‌ری ڕۆمانی جۆرجێ پوسكاس گۆڵی به‌رامبه‌ری بێنێ ڤینتۆی به‌ده‌ستهێنا.

دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری كڕواتی نیكۆلا كالینیچ تیپی میوانی كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، له‌ دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، گۆڵپارێزی بێنێ ڤینتۆ، ئه‌لبێرتۆ برینگۆلی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایی هات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی میلان له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بێنێ ڤینتۆش دوای چوارده‌ دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك.

بۆ یه‌كه‌م جار له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا یه‌كسان بوو و به‌ ته‌نها خاڵێك له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.