Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:43

ئۆردوگان ، ئەمریکای تۆمەتبار کرد

سەرۆكی توركیا : هەموو پیلانەكانی دژ بە وڵاتەكەی شكست دێنێت
ئۆردوگان ، ئەمریكای تۆمەتبار كرد
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئۆردوگان وا پێشبینی داكات كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەیەوێت سزای توركیا بدات بەهۆی گوێنەگرتن و جێبەجێنەكردنی سیناریۆیەكانی ئەمریكا.

ئۆردوگان لە لێدوانێكدا لە بەردەم چالاكوانانی حزبەكەی پارتی عەدالە و گەشەپێدان لە شاری ئاگری لە رۆژهەڵاتی توركیا رایگەیاند كە ئەمریكا هەوڵ دەدات سزامان بدات و وێنەی توركیا ناشرین بكات چونكە بەدوای ئەو سیاسەتانە ناكەوین كە ئەوان دایانڕشتووە لە رێگەی كەسانێك لە ناو وڵاتی ئێمەدا .

ئەوان كار دەكەن لە رێگەی لایەنگرانی فەتحولڵا گولەن ، بەڵام دەبێ ئەوە باش بزانن كە ناتوانن ئێمە هەڵخەڵەتێنن . ئۆردوگان ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێك لەو هەڕەشە و درۆیانە بەشێكە لەو سیناریۆیەی ئەمریكا كە ئامانجی تەنها تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگەیە . سەرۆكی توركیا تەئكیدی كردەوە كە هەموو پیلانەكانی دژ بە وڵاتەكەی بە شكست كۆتایی پێدێت ، هیچ كەسێك ناتوانێت چۆك بە توركیا دابنێت .
 
 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.