پاپا فرانسیس رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان به یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی مرۆیی ده‌زانێت.
پاپا فرانسیس له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی ئاسیادا كه سه‌ردانی بۆرما و به‌نگلادیشی كردبوو، له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كاندا وتی كه سه‌رده‌می جه‌نگی سارد كۆتایی پێهاتووه و سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك ئامرازێكی پێشگیریی له روودانی جه‌نگ به كۆتایی گه‌یشتووه و بوونی جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كان چیتر پاساوی لۆژیكی هه‌ڵناگرێت.
پاپا هه‌روه‌ها وتیشی: به‌ڕای من ده‌بێت مۆڵه‌ت و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی سنووردار بكرێت، چونكه له‌مڕۆدا كۆگاكانی چه‌ك ئه‌تۆمییه پێشكه‌وتووه‌كان مه‌ترسیی له‌ناوچوونی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانی به‌دواوه‌یه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.