Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:18

ماجد شەنگالی: بۆ سەدام حوسێن عەرەبی بۆ کەرکووک هاوردە کرد ؟؟

بەپێی تۆماری ساڵی 1957 رێژەی كورد 48,2% بووە
ماجد شەنگالی : بۆ سەدام عەرەبی بۆ كەركووك هاوردە كرد ؟؟
کوردستان TV
100%

ماجد شەنگالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە شاری كەركوك شارێكی كوردستانییە بەپێی ئاماری ساڵی 1957 .

لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا شەنگالی روونیكردەوە كە ئەگەر كەركوك شارێكی عەرەبی با ئەوا سەدام حوسێن بۆ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خەڵكی عەرەبی دەهێناو لە كەركووك نیشتەجێی دەكردن .

شەنگالی راشیگەیاند ئێمە دەمانەوێت راپرسی بەپێی تۆماری ساڵی 1957 بكرێت چونكە پرۆسەی سەرژمێری زۆر روون بووە كە رێژەی كورد 48,2% بوو رێژەی عەرەبیش 27% و رێژەی توركمان 21% و رێژەكانی ماوە بۆ پێكهاتەكانی دیكەی شارەكە بوون .

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئێمە دەمانەوێت ئەنجام بدرێت بەبێ سیاسەتی تەكرید و تەعریب بەپێی تۆماری ساڵی 1957 ، بۆ حكومەتی عێراق رازی نابێت ؟


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.