Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:26

سێلینا گۆمێز ئه‌مساڵیش بوو به‌ شاژنی ئینستاگرام

له‌ ریزبه‌ندی ئه‌مساڵدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپێی پورته‌گالی بوو به‌ دووه‌مین ئه‌ستێره‌
Selena Gomez
کوردستان TV
100%

سێلینا گۆمێز خانمه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی رابردوو به‌ زۆرترین لایه‌نگر له‌ ئینستاگرامدا نازناوی خۆشه‌ویستترین و هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئینستاگرامی پێدرا.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ به‌ زیاتر له‌ 130 ملیۆن لایه‌نگر له‌ ركابه‌ره‌ ناوداره‌كانی خۆی كه‌وته‌ پێش و نازناوی شاژنی ئینستاگرامی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ ساڵی رابردوو 103 ملیۆن فاڵۆوه‌ری هه‌بوو.

جیا له‌وه‌ له‌ ریزبه‌ندی ئه‌مساڵدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپێی پورته‌گالی به‌ زیاتر له‌ 116 ملیۆن لایه‌نگره‌وه‌ بوو به‌ دووه‌مین ئه‌ستێره‌ی ئینستاگرام، به‌ڵام ناوبراو ساڵی رابردوو ئاستی شه‌شه‌می هه‌بوو.

دوای سێلینا گۆمێزیش به‌ ریزبه‌ند ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ پڕلایه‌نگرترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئینستاگرامن كه‌ بریتین له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاریانا گراندی، بیۆنسێ، كیم كارداشیان.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.