Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:53

گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌مریکا و کۆریای باشوور ده‌ستیپێکرد

ئه‌مریكا و كۆریای باشوور شه‌ڕانگێزن و ئه‌و مانۆڕه‌ش وه‌ك پڕیشكێكی داگیرسێنه‌ری جه‌نگ وایه‌
گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ده‌ستیپێكرد
کوردستان TV
100%

سوپاكانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆدا مانۆڕێكی سه‌ربازیی ئاسمانییان ده‌ستپێكرد له‌ دژی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی ده‌نێن هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور.

ئه‌و مانۆڕه‌ كه‌ ده‌وترێت گه‌وره‌ترین مانۆڕه‌ له‌ چه‌شنی خۆیدا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كۆریای باكوور به‌هێزترین تاقیكاریی موشه‌كی خۆی ئه‌نجامدا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی كۆریای باشوور، ئه‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رنجێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌، پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی له‌ پێش كرده‌وه‌ی وروژێنه‌رانه‌ی پیۆنگ یانگ ئه‌نجامدرابوون.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان زیاتر له‌ 230 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی و 12 هه‌زار كادیری سه‌ربازیی له‌و مانۆڕه‌ هاوبه‌شه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشووردا به‌شداریی ده‌كه‌ن.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌شدار له‌ مانۆڕه‌كه‌دا بریتین له‌ شه‌ش شه‌ڕكه‌ری ئێف 22  و شه‌ش شه‌ڕكه‌ری ئێف 35 كه‌ به‌مدواییه‌ ره‌وانه‌ی كۆریای باشوور كراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆریای باكووریش سه‌باره‌ت به‌و مانۆڕه‌ وتوویه‌تی كه‌ ئه‌مریكا و كۆریای باشوور شه‌ڕانگێزن و ئه‌و مانۆڕه‌ش وه‌ك پڕیشكێكی داگیرسێنه‌ری جه‌نگ وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ په‌ل بهاوێژێت بۆ جه‌نگی ئه‌تۆمی.

هاوكاتیش ئێچ ئاڕ مه‌ك مه‌سته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، پێیوایه‌ كه‌ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و باسیشی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.