Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:41

بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم پێویسته‌ ڕیفراندۆمێکی تر بکرێت

بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم له‌ ده‌ستی میلله‌تدایه‌
کوردستان TV
#4 #7
100%

ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم رایده‌گه‌ێنێ، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان هه‌ڵپه‌ساردن و سڕكردنی ڕیفراندۆم له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمدا  نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره‌ له‌ده‌ست میلله‌تدایه‌.بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمیش پێویست ده‌كات ڕیفراندۆمێكی تر بكرێت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا مونا قاوه‌چی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم رایگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ بڕیارمان دا له‌و ڕۆژه‌ وه‌ك به‌روار ڕیفراندۆم بكه‌ین، نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و هه‌ڵپه‌ساردنی بدرێته‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ، خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا بۆیه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و هه‌ر بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌بێت خه‌ڵك بیدات نه‌ك ئه‌نجومه‌ن چونكه‌ ئه‌وه‌ ڕێز نه‌گرتنه‌ له‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆمێكی تر بكات تا ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ واته‌ ڕیفراندۆم به‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك تۆزێك له‌یاسا شاره‌زابێت ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ڕیفراندۆم به‌ڕیفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ .

گوتیشی:  پێشتر من له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بووم، نه‌ ئه‌نجومه‌ن نه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ كه‌ كار به‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم نه‌كات، وه‌ك حیزبیش، پارتی چاكسازی توركمانی ئاگاداری هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ نین.

ده‌شڵێ: ڕیفراندۆمان ئه‌نجامدا، باجه‌كه‌ی هه‌رچی بێت ده‌یده‌ین و هیچ كه‌سیش ناتوانێت به‌و شێوازه‌ به‌ ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمه‌وه‌ قسه‌بكات، ئێمه‌ وه‌ك پارتی توركمانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان سورین و ڕێز له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرین و پێویسته‌ ڕیفراندۆم به‌ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.