ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورده‌ن سه‌باره‌ت به لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی به فه‌رمی ناسینی به‌یتولموقه‌دده‌س وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل، هۆشداریی ده‌دات به ئه‌مریكا.
سه‌فدی له تویته‌ری تایبه‌تیی خۆیدا نووسیویه‌تیی كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ریكس تیله‌رسن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، به ناوبراوی وتووه كه ئه‌و بڕیاره توڕه‌ییه‌كی توندی وڵاتانی عه‌ره‌بیی و جیهانی ئیسلامیی به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد ترامپ بۆ وه‌دیهێنانی یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابووی، به‌نیازه شاری به‌یتولمه‌قه‌دده‌س به شێوه‌ی فه‌رمیی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل بناسێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جارد كۆشنه‌ری زاوای ترامپ كه نوێنه‌ری ترامپه له دانووستانه‌كانی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وتوویه‌تیی هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسه نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌هه‌وڵدایه كه به راكێشانی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی، ترامپ رازیی بكات تا به‌یتولموقه‌دده‌س وه‌ك پایته‌ختی فه‌رمیی ئیسڕائیل نه‌ناسێنێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.