ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی ماڕاسۆنی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌میانی جامی جیهانی خلیسكانی قه‌راغی شار له ئاستی ئافره‌تان له وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خانمه وه‌رزشوانانی وڵاتانی جیهان به‌شداریان له پێشبڕكێكه كردبوو، له‌ئه‌نجامدا كچه وه‌رزشوانی سویدی شا‌رلۆت كالا پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نازناوی كچه یاریزانه سویدیه‌كه بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا.
كالا درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی 42 خوله‌ك و 24 چركه بڕی و به جیاوازی 20 چركه پێش هایدی وینگی نۆروێژی كه‌وت و پله‌ی دووه‌می بۆ جێهێشت.
هاوكات ڕاگن هیڵد هاگای نۆروێژی پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش شا‌رلۆت كالا پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 438 خاڵ.
ساڵانه پێشبڕكێی ماڕاسۆنی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له چه‌ندین شاری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌تان و پیاوان ئاماده‌ی ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.