Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:23

قوتابییانی کورد ڕێگەیان نەدا سوپای عێراق ئاھەنگ لەناو زانکۆی کەرکووک بگێڕێت

قوتابییانی کورد دەوامی زانکۆیان بایکۆت کرد
قوتابییانی کورد ڕێگەیان نەدا سوپای عێراق ئاھەنگی لەناو زانکۆی کەرکووک بگێڕێت
کوردستان TV
100%

بڕیار بوو ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەکان لە نێو زانکۆی کەرکووکدا ئاھەنگی سەرکەوتنی 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدەن، بەڵام قوتابییانی کورد دەوامی زانکۆیان بایکۆت کرد و ڕێگەیان نەدا سوپای عێراق و ملیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاھەنگ بگێڕن لە نێو زانکۆدا.

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە چەندین جارە میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەیەوێت ئاھەنگی سەرکەوتنی خۆی لەناو حەرەمی زانکۆی کەرکووکدا بەڕێوە ببه‌ن و ژمارەیەک قوتابیی عەرەب و تورکمانیش ھاوکاریی ھێزە عێراقییەکان دەکەن بۆ سازکردنی ئەو ئاھەنگە، بەڵام بەشێکی زۆری قوتابییانی کورد رێگریان کردووە لەوەی ھیچ ئاھەنگێک بەو بۆنە ڕەشەوە لەناو زانکۆی کەرکووکدا بەڕێوەبچێت."

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنان، بە پاڵپشتیی گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و دەستیان بەسەر خورماتوو و کەرکووک و ناوچەکانی دیکەدا گرت و جگە لە زیانە گیانی و ماددییەکان، نزیکەی 200 هەزار کەس لە ئەنجامی ڕووداوەکاندا ئاوارە بوون. 

دوای ئه‌م رووداوه‌ لە 18/10/2017 کۆسرەت ڕەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی له‌ پەیامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکەوێتە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.