Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:25

ئه‌مڕۆ میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌یه‌کی شێخ مه‌حموود شێواێند

له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی زانكۆی كه‌ركووك وێنه‌یه‌كی شێخ مه‌حموودی حه‌فیدیان شێواند
SHX MHMUD
کوردستان TV
100%

له‌ شاری كه‌ركوك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له‌ تێكدان و شێواندنی وێنه‌و هێماكانی سه‌ركرده‌ و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد.

دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، له‌ نوێترین كرده‌ودا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/12/2017، له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی زانكۆی كه‌ركووك وێنه‌یه‌كی شێخ مه‌حموودی حه‌فیدیان شێواند

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی سیمای كوردستانیه‌تی شاری كه‌ركووك ده‌ده‌ن، رۆژانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌نجه‌ كورده‌كان ده‌كرێت و به‌بیانووی جیاواز ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.

 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.