Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:30

بوومەلەرزە لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان روویداوە

بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8 بەپێوری ڕێختەر بووه‌
کوردستان TV
100%


بوومەلەرزەیەك لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان روویداوە و هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە، بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بەردەوام بووە.


كاتژمێر 1ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ هەڵەبجە و دەربەندیخان ڕوویدا و هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌.

کەشوهەوای گەرمیان بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر1:15خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8  بەپێوری ڕێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە بە تایبەت سنووری دەربەندیخان.

بۆ جارێكی دیكه‌ دڵه‌ڕاوكێ له‌ ناو هاووڵاتییاندا درووست بووه‌و ناتوانن له‌ ماڵ و شوێنه‌كان به‌ ئارامی ژیان به‌رێ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.