Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:29

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەکات

زیاتر لە 8 ھەزار و 750 کەس کوژراون
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی شەڕ دەکات لە یەمەن و بەپێی ئامارەکانیش، لە مانگی ئازاری ساڵی 2015 ەوە زیاتر لە 8 ھەزار و 750 کەس کوژراون ، ملیۆنان منداڵ و ژن ھەڕەشەی برسێتییان لەسەرە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی شەڕ دەکات لە یەمەن.  

گۆترێس نیگەرانی لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان دەربڕیوە لەیەمەن و رایگەیاندووە: ناجێگیریی رەوشەکە رێگری دەکات لە ناردنە دەرەوەی برینداران بۆ دەرەوەی وڵاتەکە، داواشی لە سەرجەم لایەنە ناکۆکەکان کردووە پەلامارە وشکانی و ئاسمانییەکانیان رابگرن و ھاوردەکردنی بازرگانی بۆ وڵاتەکە دەستپێبکاتەوە، بەوپێیەی ملیۆنان منداڵ و ژن ھەڕەشەی برسێتییان لەسەرە و رووبەڕووی گیان لەدەستدانی پێشوەخت دەبنەوە.

بەپێی ئامارەکانیش، لە مانگی ئازاری ساڵی 2015 ەوە زیاتر لە 8 ھەزار و 750 کەس کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.