برازایه‌كی سه‌ركۆماری پێشووتری یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، رایده‌گه‌ێنێ ، شیعه حوسییه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆخۆیان كردووه‌ته‌وه.
تۆفیق ساڵح ، برازای سه‌ركۆماری پێشووی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، له دوای كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كه ده‌كاته مامی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند: كه شۆڕش به‌رده‌وامه و حوسییه‌كانیش له‌ناوده‌چن و هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئه‌و ئاگره دانامركێته‌وه.
گوتیشی: شیعه حوسییه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆخۆیان كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ میدیاكانی جیهان بڵاویان كرده‌وه كه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ،سه‌رۆكی پێشووتری یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن شیعه حوسییه‌كانه‌وه كوژراوه.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.