Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:23

تورکیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا لە گەڕانەوەی داعش بۆ ئەوروپا

سەدەها چەكداری داعش توانیویانە رەققە جێبهێڵن
توركیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا لە گەڕانەوەی داعش بۆ ئەوروپا
کوردستان TV
100%

سەدەها چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێكهاتنێكیان لە گەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە كە لە رەققە رابكەن بەرەو توركیا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا برۆن .

توركیاش هۆشداری دەداتە ئەنقەرە بەوەی داعش لە ئەوروپا دەست بە چالاكییە تیرۆریستییەكانیان دەكەنەوە .رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە كە سەدەها چەكداری داعش توانیویانە رەققە جێبهێڵن ، هەرچەند هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەو هەواڵە رەتدەكەنەوە ، بەڵام لە راستیدا بەپێی گوتەی رۆژنامەكە  ئەمە روویداوە.

حكومەتی توركیا و چەند گروپێكی سوری دەیەها چەكداری داعشیان دەستگیركردووە لە كاتی سنوور بەزاندن بەرەو توركیا . یەكێك لە دەستگیركراوان ئاماژە بەوە دەكات كە جێهێشتنی شاری رەققە زۆر ئاسان بوو ، روونیشیكردەوە ئەگەر هاتوو لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیریش كرابای ئەوا بۆ ماوەیەكی كەم بوو دواتر ئازاد دەكرای . روونیشیكردەوە كە بەشێك لە چەكدارانی داعش ئەوانەی بیانیین بەرامبەر بە پێدانی 300 دۆلار ئاودیوی توركیا دەكران .

هۆكاری گەڕانەوەی چەكدرە بیانیەكانی داعش ، بوونی ناكۆكی بووە لە نێوان ئەوروپیەكان و عەرەب وسورییەكان ، كە ئەوروپییەكان بەباشی دەزانن كە را بكەن ، بەڵام سوریەكان و عەرەبەكان وا بەباشی دەزانن كە تا مردن بجەنگن . لە لایەن خۆیەوە بەریتانیا رایگەیاند كە ژمارەی ئەو هاوولاتییە بەریتانیانەی كە چارەنووسیان نادیارە 400 كەس دەبن ، هەروەها 500 لێكۆڵەرەوەش ئێستا خەریكی چاوەدێری 3 هەزار گومانلێكراون بەوەی دەستیان لە تیرۆر هەیە لە ناو بەریتانیا  و 20 هەزار كەسیش جێگەی نیگەرانی دەسەڵاتدارانی بەریتانیان .

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.