جێگری سكرتێری گشتی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێ، داننانی ئه‌مریكا به قودسدا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، قۆناغی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خۆی له‌خۆیدا سست و لاوازه، له‌ناوده‌بات و ده‌بێته هۆی گرژی و پێكدادانی نوێ. ئومێده‌وارین ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه ئه‌نجامنه‌دات.
ئیبراهیم كاڵن ، جێگری سكرتێری گشتی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی دانپێدانانی ئه‌مریكا به قودسدا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، بڵاوكرده‌وه.
كاڵن له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئه‌مه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی پێگه‌ی ئاینی و مێژوویی قودس و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. هه‌نگاوێكی له‌م جۆره قۆناغی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خۆی له‌خۆیدا سست و لاوازه، له‌ناوده‌بات و ده‌بێته هۆی گرژی و پێكدادانی نوێ. ئومێده‌وارین حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه ئه‌نجامنه‌دات. پاراستنی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا گرنگیی زۆری هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.