سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، خه‌ڵكی كوردستان پێشبینییان ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌بێت، به‌ڵام قه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد به‌و تانكه ئه‌مریكییانه‌ی درابوونه حكومه‌تی عێراق، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان بكرێته سه‌ر.
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لهههڤپهیڤینێكیدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوزسی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: به‌ڕوونی گوتوومانه ده‌مانه‌وێت هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌ڵام به‌غدا تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه بۆ گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی دژایه‌تی گشتپرسی له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان بێهیواییهك دروستبوو، خه‌ڵكی كوردستان پێشبینی و هیوای زۆریان له‌سه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵچنیبوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی رێز و شانازییه بۆ ئه‌مریكا، بۆ ئێمه‌ش هه‌روایه .
گوتیشی: خه‌ڵكی كوردستان هێشتا ئه‌مریكایان خۆشده‌وێت و خۆیان به هاوبه‌ش و دۆستی ژماره یه‌كی ئه‌مریكا ده‌زانن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبێت.
ده‌شڵێ: بێهیوایی خه‌ڵكی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ته‌نیا به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له دژایه‌تی بۆچوونی ئازادانه‌ی خه‌ڵك نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ رووداوه‌كانی دوای ئه‌و قۆناخه بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه كه داعش نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان به‌ڵكو بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هه‌ڕه‌شه بوو، خه‌ڵكی كوردستان پێشبینییان ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌بێت، به‌ڵام قه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد به‌و تانكه ئه‌مریكییانه‌ی درابوونه حكومه‌تی عێراق، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان بكرێته سه‌ر.
راشیگه‌یاند: كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ت مه‌به‌ستی نه‌بووه كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی و له‌ده‌ستی به‌غدا ده‌ریبێنێت، چونكه له‌ڕاستیدا نه به‌غدا و نه هه‌ولێر كۆنترۆڵی ته‌واویان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌وه نییه، ده‌بێت ئه‌و پرسه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ربكرێت نه‌ك به هێزی سه‌ربازی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.