ه پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناو سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن بڵاو بوونه‌ته‌وه حوسییه شیعه‌كان 200 كه‌س له دیل و هه‌وادارى سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا سالحیان له سێداره دا .
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ دوشه‌ممه 4 دیسامبه‌ری 2017 له هێرشێكی حوسییه شیعه‌كان عه‌لی عه‌بدوڵا سالح سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن كوژرا ؛ به پێی هه‌واڵه‌كان بارودۆخی سه‌نعا به تایبه‌ت و یه‌مه‌ن به گشتی زۆر ئاڵوزه له دوای كوشتنی عه‌لی عه‌بدوڵا سالح بارۆدخهكه زیاتر به‌ره‌و ئاڵوز بوون ده‌چێت.
هه‌ر به پێی هه‌واڵه‌كانی ناو یه‌مه‌ن حوسییه ده‌ستیان به تاڵان كردنی ماڵه‌كان كوشتن و له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه كردووه و كه وه‌كو دیل كه‌وتونه‌ته ده‌ستیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ پارێزگاری كردن له له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن چه‌ندین جار حوسییه كانیان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن بۆردومان كردووه؛ له كاتێكدا ئه‌وان بارودۆخێكی ئێجگار ئاڵوزیان له یه‌مه‌ن و سه‌نعای پایته‌خت دروست كردووه و له گشت شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستیان میلیشیاكانی خۆیان بڵاوه پێ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.