ئاواره‌كانی خورماتوو داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و داماڵینی شاره‌كه له چه‌ك و ده‌ركردنی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن.
له شاری هه‌ولێر ئاواره‌كانی خورماتوو گردبوونهیهكی ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدا، له گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌كانی خورماتوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
ئاواره‌كانی خورماتوو له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به خورماتوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كارهستاتهی كه به‌سه‌ر دوو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی كۆماری و ڕزگاریی خورماتوودا هێنراون، داواش ده‌كه‌ن هێزێكی بێلایه‌نی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتییانی شاری خورماتوو دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و داماڵینی شاره‌كه له چه‌ك و ده‌ركردنی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ له‌داواكاری سه‌ره‌كی ئاواره‌كانی خورماتوو بوون.
داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.