باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، هێزی سه‌ربازیمان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك نه‌كردووه، به‌ڵكو پێداویستی سه‌ربازییان ناردووه.
دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدای پایته‌خت، رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره هێزه‌كانمان لهكهركووكن. ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دوایی ئه‌نجامماندا، ته‌نها ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانیان له كه‌ركووك، به ههماههنهگی هێزه عێراقییه‌كان بووه و هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌باره‌ی هێشتنه‌وه، یان زیادكردن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق دوای داعش ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.