وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل ، ده‌زگای ئاسایشی ئیسرائیل ئاستی ئاماده‌باشی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رزكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت بڵاوی كرده‌وه كه ده‌زگای ئاسایش ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه به ئامانجی ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و راپۆرتانه دێت كه باسیان له‌وه كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نیازی هه‌یه شاری قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازیته‌وه بۆ قودس.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گه‌وره به‌رپرسان له پۆلیس و ده‌زگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل و فه‌رمانده‌كانی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست له سوپای ئیسرائیل له چه‌ند رۆژی رابردوودا، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه و ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و هێرشه‌كان، ساز كردووه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو كه دۆناڵد تره‌مپ له گوتارێكدا كه سبه‌ی چوارشه‌ممه پێشكه‌شی ده‌كات، پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.