Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:15

په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی: تاوانه‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ده‌چێته‌ خانه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه‌

پێشێلكردنێكی زه‌قی ده‌ستووری عێراق و مافی مرۆڤیشه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ،  له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووك و قه‌زاكانی داقووق، خورماتوو و دووبز به‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار و دژواردا تێپه‌ڕده‌بن و تاوان و ده‌ستدرێژی تێیاندا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌.

محه‌ممه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ نووسیگه‌ی كه‌ركووكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ڤانی سازكرد و رایگه‌یاند: له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، شاری كه‌ركووك و قه‌زاكانی داقووق، خورماتوو و دووبز به‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار و دژواردا تێپه‌ڕده‌بن، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو قه‌زای دووز و خوورماتوو، تاوان و ده‌ستدرێژی تێیاندا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌مه‌ پێشێلكردنێكی زه‌قی ده‌ستووری عێراق و مافی مرۆڤیشه‌، ده‌چێته‌ خانه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورده‌وه‌، سه‌رجه‌میشیان دۆكیۆمێنتكراون و له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری به‌داخه‌وه‌ به‌ناو حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدراون.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عوسمان دواشی كرد هاوپه‌یمانان هێز له‌ كه‌ركووك بڵاوبكه‌نه‌وه‌، لیستی برایه‌تی كه‌ركووكیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكات و ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكات، چونكه‌ به‌بڕوای ئه‌و دواخستنی دیاریكردنی پارێزگار په‌یوه‌ندی به‌ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه‌ هه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.