Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:56

حەریری دەسلەکارکێشانەوەکەی پاشگەز بووەوە

حەریری مانگی رابردوو له‌ سعودیە دەستلەكار كێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%


سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە بڕیاری دەستلەكار كێشانەوەكەی پاشگەزبوەوە و رایگەیاند، هەموو ئەندامەكانی كابینەكەی خۆیان لە گرژی و ئاڵۆزیەكانی وڵاتانی عەرەبی بەدووردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لبنان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتەی بەڕێوە برد، كە ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەیە لە دوای پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجامی دەدات.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پاشگەزبوونەوەی لەو دەسلەكاركێشانەوەیەی لە نۆڤێمبەری رابردوو پێشكەشی كردبوو وەك ناڕەزاییەك لە بەرامبەر رۆلی حزبوڵا و ئێران لە لبنان راگەیاند. لە كۆبوونەوەكەدا باسی لەوە كرد كە دەیەوێ‌ لبنان لە ململانێی دەرەوە بە دوور بگرێت.

حەریری مانگی رابردوو لە تۆمارێكی تەلەفیزیۆنیدا لە وڵاتی سعودیە دەستلەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند، بەڵام دوای چوونی بۆ فەرەنسا و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی وتی، ڕەنگە لە بڕیارەكەم پاشگەز ببمەوە ئەگەر هەموو ئەو پارتە سیاسیانەی كە نوێنەری حكومەتی لوبنان دەكەن خۆیان لە كێشمە كێشمەكانی وڵاتانی عەرەبی بەدووربگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.