Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:52

له‌ قەڵادزێ تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە

کەسوکاری: کچێکی تەمەن 18 ساڵان به‌ 3 فیشەک كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌
کوردستان TV
100%


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند پاش دیار نه‌مانی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ تەرمی هاووڵاتیەک له‌ گوندی (چۆم خڕکە) دۆزرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها پۆلیس دەڵێت: کچێکی تەمەن ( 18 )ساڵان (3) فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا، کە چەکی جۆری کڵاشنکۆف بەکارھاتووە، بەوتەی کەس و کاری گیان لەدەستدراو بۆخۆی تەقەی لەخۆی کردووە.

پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی ( ح . م . ح ) لەدایک بووی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە باخەکەی خۆی لە گوندی (چۆم خڕکە) دوای بەدەستهێنانی زانیاری لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایەوە .

پۆلیسی ڕاپەڕین گوتیشی پاش بەڕێکردنی بۆ نەخۆسخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای توێکاری بۆ تەرمەکە بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر8ی بەیانی دوای ئاگادارکردنەوەی ھەواڵی کوشتنی کچێکی تەمەن (18)ساڵ کە پیشەی کچی ماڵ بووە،  ھێزەکانیان لەبنکەی پۆلیسی ماکۆک چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

پۆلیس دەڵێت، دەرکەوت کچێکی تەمەن ( 18 )ساڵان (3) فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا، کە چەکی جۆری کڵاشنکۆف بەکارھاتووە، ھەروەھا بەوتەی کەس و کاری گیان لەدەستدراو بۆخۆی تەقەی لەخۆی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.