Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:26

گۆرانی (دوا نامه‌) یان بڵاوکرده‌وه‌

یه‌كه‌مجاره‌ گۆرانی به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی كورد " شه‌هریار حه‌سه‌ن  كه‌ ئێستا دانیشتووی ئه‌ورووپایه‌ " له‌گه‌ڵ "سازان شه‌وكه‌ت" ی خێزانی گۆرانییه‌كی تازه‌یان به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه‌ .

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) گۆرانیبێژ "شه‌هریار" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆی و "سازان" ی  هاوسه‌ری له‌ كاتی گۆرانی گوتندا بڵاوكردۆته‌وه‌ ، كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌ون سازان گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت به‌ ناوی (دوا نامه‌) ،شه‌هریار خۆشی ئامێری گیتاری بۆ ده‌ژه‌نێت .

گۆرانی دوا نامه‌ تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن (هێمن حه‌مید) نووسراوه‌ و( ئاگرین دلشاد) یش ئاوازی بۆ داناوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ شه‌هریار خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌ ، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شداری له‌ زنجیره‌ درامای (پرس) كردووه‌ و،به‌ڵام سازانی خێزانی تا ئێستا له‌ هیچ ئاهه‌نگ و كلیپێك له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاریشه‌ گۆرانی به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.