Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:42

ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی کوردی

زیاتر له‌ (10) كتێبی له‌ بواره‌ جیاجیاكان خستۆته‌ سه‌ر زمانی كوردی .
کوردستان TV
100%


گرنگترین و تازه‌ترین به‌رهه‌می نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی (فریدریش نیچه‌) كه‌ بریتییه‌ له‌ كتێبێكی كوردی له‌ ژێرناوی (ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت) له‌ لایه‌ن  نووسه‌ر و وه‌رگێری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هادی محه‌مه‌د ) وه‌رگێردرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوكرایه‌وه‌ .

ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ "هادی "  ئاشكرایكرد  (ئاوا ئاخافت زه‌رده‌شت) له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی " كانی كتێب " له‌ شاری سنه‌ چاپكراوه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ نیازیشن له‌ شوێنی دیكه‌ی كوردستان چاپی بكه‌ن .

نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد "هادی محه‌مه‌د" خه‌ڵكی (كامیاران) ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌ به‌ یه‌كێك له‌ وه‌ گێره‌ باشه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی زیاتر له‌ (10) كتێبی له‌ بواره‌ جیاجیاكان خستۆته‌ سه‌ر زمانی كوردی .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.