Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:37

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 هەڵەبجەی هەژاند

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌
بوومه‌له‌رزه‌
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخانى هه‌ژاند .

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 8:53 پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ژاند .

فازڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ بە دووری 18 کیلۆمەتر روویداوە، گوڕەکەشى 4.9 پلەی رێختەر بووە .

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتیشی: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاریگەری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی  12ی مانگی رابردووە كە تەواوی هەرێمی كورستانی هەژاند. 

شەوی 12 له‌سه‌ر 13ـی 11ـی 2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند لە پارێزگای کرماشان زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون. 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.