Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی فڕه‌نسی "جۆنی هالیدای" کۆچی دوایی کرد

هاوكات ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌ریش بووه‌
gornebz-gone hiedi
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی "جۆنی هالیدای" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئیمانۆیل ماكرۆن رایگه‌یاند: گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی جونی هالیدای به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 74 ساڵی و دوای 50 ساڵ له‌ خزمه‌تكردنی گۆرانیی فڕه‌نسی كۆچی دوایی كرد. به‌م بۆنه‌وه‌ نووسینگه‌كه‌ی ئیمانۆیل ماكرۆن خه‌مباریی خۆی بۆ كۆچی دوایی  ده‌ربڕیوه‌.

 شایانی باسه‌ جۆنی جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژ بووه‌، هاوكات ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌ریش بووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری بابل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.