Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:40

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ قوتابخانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ چۆڵکران

گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٤.٧ بووه‌
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌ره‌زه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵكی دروستكرد و زۆرێكیش له‌قوتابخانه‌كانی شاره‌كه‌ قوتابیانیان نارده‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

كاتژمێر ٨:٥٣ خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌ و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانه‌وه‌ هه‌ستی پێكرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی كه‌شناسی هه‌ڵه‌بجه‌، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٤.٧ و ناوه‌نده‌كه‌ی ٣١ كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌.

له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌نگی ناردنه‌وه‌ی قوتابیانیان لێدا و قوتابخانه‌كان چۆڵكرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.