ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، چهند سهرچاوهیهكى ههوالى عەرەبی ناسنامهى بكوژى عهلى عهبدولا سالحیان ئاشکرا کرد، کە بكوژهكه ناوی (ڕەشید فارس مەناع)هو ، كه یەکێکە لەو کەسانەی تەقەی لە عەلی عەبدوڵا ساڵح کردووە و دواتر لهسهر دهستى خۆى كوژراوه.
بکوژ (ڕەشید فارس مەناع) کوڕی فارس مەناعە، کە باوکی بازرگانێکی دیاری چەک و تەقەمەنییە لە یەمەن و ھاوکات یەکێکە لە سەرکردەکانی چەکدارانی حوسی.
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، لە سەرەتای مانگی 12ـی 2017 لە میلیشیای حوسی هەڵگەڕایەوە و دەستی بە راپەڕینێکی چکداری کرد بۆ رزگارکردنی یەمەن، بهلام رۆژی دووشەممە 4/12/2017، بە گوللەی چەکدارانی حوسی کوژرا.
تێزانین تەرمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن شەوی سێشەممە 5/12/2017 لە زێدی خۆی له شارۆچکەی سەنحان لە پارێزگای سەنعا، بەنهێنی بەخاک سپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.