Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:04

فوئاد مه‌عسوم ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل ره‌تده‌کاته‌وه‌

پێشێلكردنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی برایه‌
کوردستان TV
100%

فوئاد مه‌عسوم، سه‌ركۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه‌ بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس و ده‌ڵێ، ئه‌م بڕیاره‌ سته‌مكارو بێ بیانوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه‌ گورزێكی توند ئه‌وه‌شێنێت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

به‌بێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تكردنه‌وه‌ی توندی عێراقی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئه‌م بڕیاره‌ سته‌مكارو بێ بیانوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه‌ گورزێكی توند ئه‌وه‌شێنێت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

مه‌عسوم رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌و رووه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشێلكردنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی برایه‌.

سه‌ركۆماری عێراق داواشی له‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كردوه‌ یه‌كێتیی ریزی نیشتمانییان و ریزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌هێز بكه‌ن به‌و پێیه‌ی كه‌ كۆڵه‌كه‌ی داكۆكیكردنه‌ له‌ مافه‌ ره‌واكانیان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.