Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:40

کاتژمێرى دۆکى زیره‌ک دروستکرا بۆ دڵنیابوون له‌ منداڵه‌کانتان

له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى (Doki Technologies) دروستكراوه
كاتژمێرى دۆكى زیره‌ك دروستكرا بۆ دڵنیابوون له‌ منداڵه‌كانتان
کوردستان TV
100%


دایكان باوكان هه‌میشه‌ دڵیان لاى منداڵه‌كانیانه‌ كاتێك له‌ قوتابخانه‌ن یا له‌ رێگاى هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵ و یاخود له‌ یاریگا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان یارى ده‌كه‌ن.

ته‌كنه‌لۆژیا چیتر ئه‌و دڵه‌راوكێیه‌ له‌لایه‌ن دایك و باوكان ناهێََڵێت به‌ دروستكردنى كاتژمێرى دۆكى زیره‌ك، بۆ دڵنیابوون كه‌ بزانن منداڵه‌كانتان باشه‌ و په‌یوه‌ندى و ورده‌كاریان پێوه‌ بكه‌ن. 

دۆكى كاتژمێرێكی زیره‌كی له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى (Doki Technologies) بۆ منداڵان دروستكردووه‌، ئه‌م كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ شاشه‌كه‌ى 1.2 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانى 3 جى و جى پى ئیس و واى فاى ده‌گونجێت و هه‌روه‌ها سیسته‌می حاڵه‌تى فریاكه‌وتنى هه‌یه‌.

كاتژمێرى دۆكى پاترییه‌كى قه‌باره‌ى 600 میلى ئه‌مپیێرى هه‌یه‌ كه‌ شه‌حنه‌كه‌ى به‌شى رۆژێك ده‌كات، هه‌روه‌ها كامێراكه‌ى 2 مێگاپیكسڵه‌ و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ى 1.2 گیگاى دوال كۆره‌، دایكان و باوكان ته‌نها ئه‌پلیكه‌یشنى دۆكى له‌سه‌ر موبایڵه‌كانیان داده‌به‌زێنن تا له‌ رێی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ ورده‌كارى منداڵه‌كانیان بزانن و ڤیدیۆچاتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

منداڵه‌كان له‌ رێگاى به‌كارهێنانى كاتژمێرى دۆكى ده‌توانن هاوڕێى تازه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ بۆ دایك و باوكیان ده‌نێرن . 

هه‌روه‌ها له‌ كاتێكدا كه‌ منداڵ تووشی كێشه‌یه‌ك ده‌بێ به‌ داگرتنی دووگمه‌یه‌ك له‌ كاتژمێره‌كه‌ی دایكی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ فریای .

ئه‌م كاتژمێره‌ نامه‌و ڤیدیۆچاتى تێدایه‌ و ئاگادارى دایك ده‌كاته‌وه‌ بۆ كاتى ته‌واوبوونى منداڵه‌كه‌ى و پێشى ده‌ڵێت كه‌ له‌كوێیه‌ و به‌ سیسته‌مى جى پى ئیس به‌ستراوه‌ و له‌ قه‌ره‌باڵغى ناو شار ئاگاداى ده‌كاته‌وه‌.


 

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.