سبه‌ی هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕیاری ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكاش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، سه‌رۆك تره‌مپ هه‌نگاوێكی بوێرانه و مێژوویی نا بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كه دواكه‌وتبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دیپلۆماتكارانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به میدیاكانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا، بۆلیڤیا، میسر، ئیتاڵیا، سه‌نیگال، سوید، به‌ریتانیا و ئۆرۆگوای سبه‌ی هه‌ینی كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نیكی هالی ، ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی گوتی: دوێنێ سه‌رۆك هه‌نگاوێكی بوێرانه و مێژوویی نا بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دواكه‌وتبوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.