به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ كه له نێوان قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و شاره‌دێی كه‌له‌ك روویدا، 3 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا‌و 3 هاووڵاتی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
له ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆدا له سه‌ر رێگای نێوان قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و شاره‌دێی كه‌له‌ك له نزیك گوندی قادسیه 3 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا‌و 3 هاووڵاتی تریش به سه‌ختی بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پۆلیسی هاتوچۆی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێل له جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و پیكاب دیر روویداوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ گوتیشی: به پێی هێلكاری ئێمه بۆ چۆنییه‌تی دروست بوونی رووداوه‌كه پێگیری نه‌كردنی یه‌كێك له شوفێره‌كان به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بووه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا یه‌كه‌مین رووداوی هاتوچۆیه له سنووره‌كه رووبدات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.