پاش ناساندنی قودس به پایتهختی وڵاتی ئیسڕائیل له لایهن دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمهریكا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە، كاردانهوهی توندی وڵاتانی جیهانی بهدوای خۆیدا هێنا .
سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی مەحمود عەباس رایگەیاند: کە دان بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپدا نانێن بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بەم بڕیارە زیان بە تەواوی هەوڵ و کۆششەکان دەگەیەنێت لە پێناو وەدیهێنانی ئاشتیدا و کۆتایشی بە رۆڵی خۆی هێنا لە کۆبوونەوەکاندا.
ههروهها بە هەزارەها فەڵەستینی لە كەرتی غەززە، خۆپیشاندانێكی فراوانیان دژ بە بڕیارەكەی ترەمپ لە بارەی قودس سازكرد.
هاوكات ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆك کۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر بڕیاری ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکا دەرنەبڕیووە و تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئەم بڕیارە نیگەرانکەر و دژی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ههروهها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەبارەی بڕیاری ئەمریکا بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ڕایگهیاندووه: بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دژی رێککەوتنەکانی مێژوویی و نێودەوڵەتییە و لە دژی راستییەکانی ناوچەکەیە.
به ههمان شێوه بەحرەین و کوەیت دووپاتیان کردەوە کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بە دان پێدانانی قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل پێشێلکاری بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە سەبارەت بەو بابەتەلەمەودوا ئەمریکا دەبێتە بەرپرسی یەکەم لە بەرامبەر ھەر رووداوێکی نەرێنی کە لە ناوچەکەدا بێتە ئاراوە،ههروهها سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێریس لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە رایگەیاند: پرسی قودس کە پێویستە لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە کۆبوونەوەی راستەوخۆی چارەسەر بکرێت.
ههروهها میسڕیش بەهەموو شێوەیەک بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ رەتدەکاتەوە، له ههمان كاتدا وهزارهتی دهرهوهی پاكستان و لوبنانیش بهیانامهیهكیان لهسهر ئهو پرسه بڵاوكردهوه و له بهیاننامهكهدا هاتووه: بڕیارەكە ترەمپ گورزێكی کوشندە لە پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوەشێنێت.
شایهنی باسه فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و رایگەیاندووە: بڕیارەکەی ترەمپ دەبێتە هۆی کاردانەوەی خراپ لە ناوچەکە و جیهان.
هاوكات ئهنجوومهنی ئاسایش لهسهر داوای سوید، بەریتانیا، بۆلیڤیا، فەرەنسا، میسر، ئیتاڵیا، سەنیگال و ئۆرگوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا و ساز دەکات.
شایهنی باسه دوای ئهو كاردانهوه جیهانیانه دژی بڕیارهكهی تڕهمپ باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا هۆشداری دەدەنە ئەو هاووڵاتیە ئەمەریکیانە کە لەو شوێنانە دەژین یاخود گەشت دەکەن بۆ ئەو ناوچانە و ئاگاداریان دەکەنەوە لە ئەگەری "خۆپیشاندانی توندوتیژ" کە بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپەوە سەبارەت بەناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بێتە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.