به‌رپرسی كۆمیته‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ناكرێت بلێین له‌هه‌ر شوێنێك له‌م دنیایه‌دا ئاستی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌د له‌سه‌د ته‌واوه، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و خودی ئه‌مریكاشدا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌یه زۆر كه‌مه.
دیندار زێباری ، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ناكرێت بلێین له‌هه‌ر شوێنێك له‌م دنیایه‌دا ئاستی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌د له‌سه‌د ته‌واوه، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و خودی ئه‌مریكاشدا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت ،ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌یه زۆر كه‌مه‌و و تاكه كه‌سیه واته سیستماتیكی نیه، هه‌ربۆیه كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌ڵام دانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه بۆ ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ئه‌نجامده‌درێت دیندار زێباری گوتی: ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نییه و له‌گه‌ڵ عێراق ناوده‌هێنرێت، كه ده‌زانرێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌وڕوه‌وه زۆر جیاوازن.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه ڕاپۆرتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان و ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه كه به(٦٠-٧٠)لاپه‌ره ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، جگه له‌و وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وانه‌ی ده‌یده‌ینه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، زۆر وڵات ئه‌م سیستمه‌ی ئێمه‌یان پێ باشه وه‌ك لوبنان و ئه‌رده‌ن كه‌به‌و شێوه سیستماتیكی و به‌داتا كارده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: ده‌ستخۆشیه‌كی زۆرمان لێكراوه له‌وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان چونكه وێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێممان به‌ده‌ره‌وه داوه‌و كارمان له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و ڕه‌خنه‌كان كردووه.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.