په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولى پایزه، ساڵى چواره‌م له خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایانه: پڕِۆژه یاسای هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق. پڕِۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و پڕِۆژه یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و پڕِۆژه یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. پڕِۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق. پڕِۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو. پڕِۆژه یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پڕِۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
خاڵی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. خاڵی سێیه‌میش گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری دووزخورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی خاڵى 2/بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى (54) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
دوا خاڵیش بریتی‌بوو له دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
1 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئه‌یوب عه‌بوڵا ره‌سول) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان).
2 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هزاد ده‌روێش ده‌روێش) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
3 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هار عه‌بولڕه‌حمان محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ).
4 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (پێشمه‌رگه و كاروبارى شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌ڕێز (ئارى هه‌رسین) له لیژنه‌ی ناوبراو.
5 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی).
6 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گۆران مه‌حمود ئیسماعیل) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (وه‌رزش و لاوان) و لیژنه‌ی (پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان).
به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئاڵوگۆر له‌ریزبه‌ندی هه‌ردوو خاڵی دووه‌م و چواره‌م كرا‌و جێگۆركێی بۆ شوێنی یه‌كدی پێكراو ئه‌م داوایه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌شت پرۆژه یاسا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه به‌جیا خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا كه بریتیبوون له (پڕۆژه یاسای هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێم وپڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان و پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له وپڕۆژه یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پڕِۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی و پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو و پڕِۆژه یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی پرۆژه یاساكان هه‌ریه‌كه‌یان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌رله‌مانتاران كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
خاڵی دووه‌میش تایبه‌تبوو به دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، دوای ئه‌وه‌ی به‌جیا هه‌ره‌یه‌كه‌یان خرایه‌روو، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكران.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌می، بریتی‌بوو له گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری دووزخورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكشه‌كرابوو. له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه‌و سه‌ره‌تا نامه‌ی ئیداره‌ی خورماتوو بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه كه تێیدا ره‌وشی ئاواره‌كان و پێشڵكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكه كراون له‌گه‌ڵ پێشنیازكردنی هاوكاریكردنی خه‌ڵكه‌كه‌و گه‌راندنه‌وه‌یان باسكرابوون. هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، راپۆرتی تایبه‌ت به‌خستنه‌رووی راستییه‌كان و پیشاندانی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتی پێویست له‌باره‌ی پێشڵكارییه‌كان و قوربانیان بۆ په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك زۆریش له‌نوێنه‌رانی لیست و فراكسیۆنه‌كان وپێكهاته‌كانی په‌رله‌مان وپه‌رله‌مانتاران پێشنیاز‌و هه‌ڵوێستییان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی دووز خورماتوو ده‌ربڕی.
پاشان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌ت به نیشاندانی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی به‌شێك له‌ملیشییاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراون له ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی وڵاتان كه كۆنسوڵگه‌رییان له‌هه‌ولێر هه‌یه پێشانگه‌كه كرایه‌وه.
دواتر له‌به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌شدا، دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی رووداوه‌كانی خورماتوو، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ راسپارد بۆ پوختكردنه‌وه‌و جێكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و گفتوگۆكانی په‌رله‌مانتاران له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند بڕیار‌و راسپارده‌یه‌ك پوخت بكه‌نه‌وه.
پاشان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی به‌دانیشتنه‌كه‌دا و دواخاڵی به‌رنامه‌ی كاریش خرایه‌روو، كه تایبه‌تبوو به‌گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌سڵی پرۆژه یاسكه‌و راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مان، برگه‌و مادده‌كانی ئه‌م پرۆژه یاسایه بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرانه‌وه‌و راپۆرتی هاوبه‌ش بووه بنه‌مای ده‌نگدان و گفتوگۆكان.
به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مان، پڕۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌شت مادده پێكهاتبوو. مادده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به هه‌مواری مادده‌ی سێیه‌م له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو و باس له‌شێوازی گرێبه‌سته‌كان ده‌كات و هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نه‌كراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌ئه‌ركی دادگاكان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌و ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆی به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به رێككاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان و ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆی په‌سندكردنی به‌كۆی ده‌نگ بوو. مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌تبوو به‌دیاریكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی كرێیه‌كان و وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌كانی پێنجه‌م تا هه‌شته‌می پرۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوو به‌حوكمه كۆتاییه‌كان له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوون و به‌جیا ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر كۆی پرۆژه یاساكه خرایه‌ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌ویش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
دوای ته‌واوبوونی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاریش، هه‌ردوو لیژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كۆی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و گفتوگۆكانی په‌رله‌مانتاران له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند بریارو راسپارده‌یه‌ك پوختكردوه، كه له‌هه‌شت خاڵ پێكهاتبوو تێیدا هاتووه: پێویسته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو رۆژانی دوایی كه له‌خورماتوو روویداون دروست بكرێت و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان بكات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره‌بووی ناوچه‌كه‌و قوربانیانیش به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و هه‌روه‌ك په‌رله‌مان حكومه‌تی هه‌رێم راده‌سپێرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌م تاوانه‌كان و ناردنیان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یوئێن. له‌خاڵێكی دیكه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات سكالا دژ به‌تاوانه‌كان به‌پێی مادده ده‌ستوورییه‌كان له‌مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادی تۆمار بكات و هه‌روه‌ك داواش له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات به‌هانای ئاواره‌كان بچن و رێگه به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌درێت و ئیداره‌ی هاوبه‌ش دروست بكرێت بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی عیراقی ده‌كات كۆتایی به‌و پێشلكاریی و تاوانانه بهنێت و سه‌رجه‌م ئه‌و بریاره كارگێڕییانه‌شی دوای ئه‌م رووداوانه دراون هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئه‌م راسپارده‌و بریارانه‌ی په‌رله‌مان كه له‌هه‌شت خاڵ پێكهاتبوون، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سند كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.