Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:46

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرز نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی حکوومەتی عێراق کرد

له‌ دژی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، گرتوونیه‌ته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، له‌ دژی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، گرتوونیه‌ته‌ به‌ر.

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/12/2017، نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا، وێنەی نامەیەکی خێرت بۆرژوا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی فلاندەرزی پێگەیشت کە ئاراستەی جەواد ئەلھنداوی، باڵوێزی عێراق لە وڵاتی بەلجیکا کراوە.


نامەکە بە ئامانجی دەربڕینی ناڕەزایی حکوومەتی ھەرێمی فلاندەرزە سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی عێراق لە دژی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکیشی بۆ فێدەریکا مۆگەرینی، بەرپرسی باڵای سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نێردراوە.

لە نامەکەدا سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز دڵگرانی خۆی بەرامبەر بە کەمکردنەوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018 لە لایەن حکومەتی عەبادی و ھەروەھا داخستنی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕێ و دەڵیت: ''ئەم ھەنگاوانە کاریگەری زۆریان لە سەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ناردنی ھاریکارییە مرۆییەکانە بۆ یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی ناوخۆ کە لە ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن".

لە کۆتایی ناڕەزایینامەکەیدا، خێرت بۆرژوا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرز داوا دەکات کە حکوومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەدا بکات.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سوپاس و پێزانینی دەبڕی بەرامبەر هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.