بەھۆی ھێرشەکەی دوێنێی کامپی مەخمورەوە، پێنج کەس شەھیدبوون و سیانی دیکە برینداربوون، ئەوەش بەپێی میدیای پەکەکە.
ئاماژەبەوەکراوە، ئەو "ھێرشە موشەکییە"ی ئێوارەی دوێنێ کرایە سەر کامپی پەنابەرانی شەھید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بەهۆیەوە پێنج ئەندامی ھێزەکانی پاراستنی کامپەکە شەھیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممه میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو بە "پەكەكە"، بڵاویان كردووەتەوە بەهۆی ئەو هێرشە موشەكییەی ئێوارەی دوێنێ كرایە سەر كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، پێنج ئەندامی هێزەكانی پاراستنی كامپەكە شەهید بوون و سیانی تریش بریندار بوون.
لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەو هێرشەی هێرشێكی موشەكی بووە، هەروەها بریندارەكانی ئەو هێرشە هێشتە لە نەخۆشخانەی پاری هەولێرن و لەوێ چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.